Skip Navigation
The Endowment for Human Development
The Endowment for Human Development
Improving lifelong health one pregnancy at a time.
Donate Now Get Free Videos

Multilingual Illustrated DVD [Tutorial]

The Biology of Prenatal Development




بایۆلۆجی گه‌شه‌کردنی به‌ر له‌دایكبوون

.كوردی [Sorani]


National Geographic Society This program is distributed in the U.S. and Canada by National Geographic and EHD. [learn more]

Choose Language:
Download English PDF  Download Spanish PDF  Download French PDF  What is PDF?
 

Chapter 40   3 to 4 Months (12 to 16 Weeks): Taste Buds, Jaw Motion, Rooting Reflex, Quickening

‏له نێوان 11 و 12 هه‌فته دا ‏له 60% کێشی کۆرپه‌ڵه‌ زیاد ده‌کات

‏12 هه‌فته نیشانده‌ری کۆتایی یه‌که‌مین سێیه‌م قۆناغه‌، ‏یان ترایمێسته‌ر، له دووگیانی

‏گۆپكه‌‌ ئاشکراکانی تام ئێستا ناوه‌وه‌ی ده‌میان داپۆشیوه.
‏تا له‌دایکبوون، گۆپكه‌كانی تام ‏ته‌نیا له‌سه‌ر زمان و مه‌ڵاشوو ده‌مێننه‌وه.

‏له‌سه‌ره‌تای 12 هه‌فته‌دا جووڵه‌ له‌ رێخۆڵه‌دا ده‌ستپێ ده‌کات ‏و به‌رده‌وام ده‌بێ نزیک به‌ 6 هه‌فته.

‏یه‌که‌م ماده‌ که له كۆڵۆنی کۆرپه‌ڵه‌ و كۆڵۆنی نوێ زاده‌وه‌ ده‌رێژرێ ‏پێی ده‌گووترێ مۆكۆنیه‌م. ‏پێکهاتووه ‏له ئه‌نزیمه‌کانی هه‌رسكردن، ‏پرۆتین و خانه‌ی مردوو ‏كه‌ له‌لایه‌ن به‌شه‌كانی هه‌رسكردنه‌وه‌ به‌رهه‌م دێنرێ.

‏له نزیک 12 هه‌فته‌دا په‌له‌كانی سه‌ره‌وه درێژده‌بن ‏گه‌یشتووه‌ته‌ رێژه‌ی گونجاویان قه‌باره‌ی له‌ش. ‏په‌له‌كانی خواره‌وه‌ زۆرتر ده‌خایه‌نن ‏بۆ وه‌رگرتنی دواین رێژه‌ی خۆیان.

‏ته‌نیا پشت و ته‌پڵی سه‌ر نه‌بێ، ‏له‌شی کۆرپه‌ڵه‌که ئێستا هه‌ڵوێست له‌ سووكه‌ ده‌ستلێدانێك وه‌ده‌گرێ.

‏گه‌شه‌كردنی جودابوونه‌‌وه‌ی سێكس ‏بۆ یه‌که‌م جار ده‌رده‌که‌وێ. ‏بۆ نموونه،‌ کۆرپه‌ی مێینه‌ شه‌ویلگه‌كانی ‏زیاتر له‌ نێر ده‌بزوێنێ.

‏به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستگرتنی كشانه‌وه‌ كه‌ پێشتر ده‌بینرا، ‏ئێستا جوشدانی نزیک ده‌م دیاره‌ ‏لاكردنه‌وه‌ له‌ بووژێنه‌ره‌وه‌یه‌ك‌ و کردنه‌وه‌یه‌کی ده‌م ‏ئه‌م كاردانه‌وه‌یه‌ پێی ده‌گووترێ "کاردانه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی" ‏و به‌رده‌وام ده‌بێ تا دوای له‌دایکبوون، ‏یارمه‌تی ساوا ده‌دات له‌ دۆزینه‌وه‌ی گۆی مه‌مکی دایکی ‏له ماوه‌ی شیردانی خۆرسكدا.

‏ده‌موچاو به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ كامڵبووندا ‏كه‌ چه‌وری ده‌ست ده‌کات به‌ پڕکردنه‌وه‌ی کوڵمه‌کان ‏و ددان ده‌ست ده‌کات به‌ گه‌شه‌کردن.

‏له 15 هه‌فته‌دا، موولووله‌كانی خوێن سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن ‏و له مۆخی ئێسکدا زۆرده‌بن. ‏زۆربه‌ی خانه‌كانی خوێن پێكدێن.

‏هه‌رچه‌نده‌ جووڵه‌ ده‌ستپێ ده‌کات له ئاوڵه‌مه‌ی 6 هه‌فته‌دا ‏ژنی دووگیان بۆ یه‌که‌م جار هه‌ست به جووڵه‌ی کۆرپه‌ڵه‌ ‏له نێوان 14 و 18 هه‌فته‌دا ده‌کات. ‏لای خۆمان، ئه‌م كاره‌ پێی ده‌گووترێ شه‌قهاویشتن.