Skip Navigation
The Endowment for Human Development
The Endowment for Human Development
Improving lifelong health one pregnancy at a time.
Donate Now Get Free Videos

Multilingual Illustrated DVD [Tutorial]

The Biology of Prenatal Development




بایۆلۆجی گه‌شه‌کردنی به‌ر له‌دایكبوون

.كوردی [Sorani]


National Geographic Society This program is distributed in the U.S. and Canada by National Geographic and EHD. [learn more]

Choose Language:
Download English PDF  Download Spanish PDF  Download French PDF  What is PDF?
 

Chapter 1   Introduction

‏ئه‌و پڕۆسه‌ زیندووه‌ی كه‌ تاكه ‌ خانه‌یه‌كی مرۆی پیتراو ‏ده‌بێت به‌ 100- ترلیۆن- خانه‌ی گه‌وره‌ كه‌ ره‌نگه‌ ‏سه‌رنجراكێشترین دیارده‌ی سرووشت بێ.

‏لێكۆڵه‌ره‌وان ئێستا ده‌زانن كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و فه‌نكشنه‌ رۆتینانه‌ی ‏له‌شی مرۆی گه‌وره‌ ده‌یكات ‏له‌ كاتی دووگیانیدا دامه‌زراوه‌ - ‏زۆرجار به‌ر له‌دایكبوون.

‏ده‌می پێشكه‌وتن به‌ر له‌دایكبوون ‏به‌رده‌وام وه‌ك كاتی ئاماده‌بوون تێگه‌یشتووین ‏كه‌ پێشكه‌وتنی مرۆ ‏زۆر پێكهاته‌ به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ، ‏چه‌ندین كارامه‌یی به‌رجه‌سته‌ ده‌كات، كه‌ پێویستێتی ‏بۆ به‌رده‌وامی پاش له‌دایكبوون.

Chapter 2   Terminology

‏دووگیانی له‌ مرۆدا خۆرسك نزیكه‌ی 38 هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێ ‏له‌ كاتی پیتاندنه‌وه‌ ‏یان جووتبوونه‌وه‌، تا له‌دایكبوون.

‏له‌ یه‌كه‌مین 8 هه‌فته‌دا دوای پیتاندن، ‏گه‌شه‌كردنی مرۆ پێی ده‌گووترێ ئاوله‌مه‌، ‏كه‌ به‌ مانای "گه‌شه‌كردن له‌ناوه‌وه‌" دێ.‌ ‏ئه‌م ده‌مه‌، پێی ده‌گووترێ ده‌می ئاوله‌مه‌یی، ‏كه‌ جودا ده‌كرێته‌وه‌ به‌ پێكهێنانی ‏زۆربه‌ی سیستمه‌كانی له‌ش.

‏له‌ ته‌واوبوونی 8 هه‌فته‌وه‌ تا كۆتایی دووگیانی، ‏"گه‌شه‌كردنی مرۆ پێی ده‌گووترێ كۆپه‌ره‌ڵه‌،" ‏كه‌ مانای "كۆرپه‌یه‌كی له‌دایك نه‌بووه‌." ‏له‌م ده‌مه‌دا، كه‌ پێی ده‌گووترێ ده‌می كۆرپه‌ڵه‌یی، ‏له‌ش گه‌وره‌تر ده‌بێ و سیستمه‌كانی ده‌ست به‌ كارده‌كه‌ن.

‏ته‌مه‌نه‌كانی ئاوله‌مه‌یی و كۆرپه‌ڵه‌یی له‌م پڕۆگرامه‌دا ‏ئاماژه‌یه‌ بۆ ده‌مێك كه‌ له‌ پیتاندنه‌وه‌ ده‌ستپێ ده‌كات.