Skip Navigation
The Endowment for Human Development
The Endowment for Human Development
Improving lifelong health one pregnancy at a time.
Donate Now Get Free Videos

Multilingual Illustrated DVD [Tutorial]

The Biology of Prenatal Development




بایۆلۆجی گه‌شه‌کردنی به‌ر له‌دایكبوون

.كوردی [Sorani]


National Geographic Society This program is distributed in the U.S. and Canada by National Geographic and EHD. [learn more]

Choose Language:
Download English PDF  Download Spanish PDF  Download French PDF  What is PDF?
 

The Embryonic Period (The First 8 Weeks)

Embryonic Development: The First 4 Weeks

Chapter 3   Fertilization

‏به‌ زمانی بایۆلۆجی، ‏"گه‌شه‌كردنی مرۆ له‌ پیتاندنه‌وه‌ ده‌ستپێ ده‌كات،" ‏كه‌ ژن و پیاوێك ‏هه‌ریه‌كه‌یان 23 له‌ كرۆمۆسۆمه‌كانیان لێكده‌ده‌ن ‏له‌ڕێی یه‌كخستنی خانه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانیانه‌وه‌.

‏خانه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ژن ناسراون به‌ "هێلكه‌" ‏به‌ڵام زاراوه‌ی درووست بریتیه‌ له‌ هێلکۆکه‌ (هێلکه‌ی پێنه‌گه‌یشتو)

‏هه‌رچی خانه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی پیاوه‌ ‏ناسراون به‌ "تۆو" ‏به‌ڵام زاراوه‌ی راسته‌قینه‌ بریتیه‌ له‌ "تۆوه‌چکه‌" (تۆوی پێنه‌گه‌یشتو)

‏پاش به‌ڕه‌ڵاکردنی یه‌ک هێلکۆکه‌ له‌ هێلکه‌دانێکی ئافره‌ته‌وه‌‌ ‏به‌ پرۆسه‌یه‌ک که‌ پێی ده‌ڵێن دابه‌زینی هێلکه‌، ‏به‌یه‌ک گه‌یشتنی تۆوی پێگه‌یشتووه‌ هێلکه‌ی پێنه‌گه‌یشتوو ‏له‌ نێویه‌کێک له‌ بۆریه‌کانی، ‏که زۆرجار به‌ بۆریه‌کانی فالوپیه‌ن ناوده‌برێ.

‏بۆریه‌کانی منداڵدان هێلکه‌دانی ئافره‌ت ده‌گه‌ێنێ ‏به‌منداڵدانه‌وه‌.

‏ئه‌نجامی ئاوله‌مه‌ی تاکه‌خانه‌ پێ ده‌گووترێ هێلکه‌ی پیتێنراو - زایگۆت، ‏که‌ مانای "پێکهاته‌یه‌کی په‌یوه‌ندار یان پێكه‌وه‌لکاوه‌."

Chapter 4   DNA, Cell Division, and Early Pregnancy Factor (EPF)

‏46 کرۆمۆسۆمه‌كه‌ی زایگۆت ‏که‌ یه‌که‌م زنجیره‌ی بێهاوتا ده‌نوێنێ ‏له‌ پێكهاته‌‌‌یه‌كی جێناتیكی مرۆیه‌كی كامڵ. ‏ئه‌م پلانه‌-مه‌زنه‌ به‌ توندی له‌ ‏كۆیلێكی مۆلیكۆله‌وه‌ پێچراوه‌ ‌ پێی ده‌گووترێ DNA ‏ئه‌مانه‌ رێسای گه‌شه‌كردنی ‏هه‌موو له‌شیان تێدایه‌.

‏DNA مۆلیكۆله‌كانی له‌ په‌یژه‌یه‌کی لوولپێچ ده‌چن ‏که‌ ناسراوه‌ به‌ جووته‌ لوولپێچ - ده‌بڵ هیلیكس. ‏پله‌کانی په‌یژه‌که‌ له‌ مۆلیكۆلی دوانه‌ پێکهاتوون، ‏یان چه‌‌ند تفتێك كه‌ پێیان ده‌گووترێ‌ گوانین، ‏سایتۆسین، ئه‌دینین، له‌گه‌ڵ ثایه‌مین.

‏گوانین ته‌نیا له‌گه‌ڵ سایتۆسیندا جووت ده‌بێ، ‏و ئه‌دینین له‌‌گه‌ڵ ثایه‌مین. ‏هه‌ر خانه‌یه‌کی مرۆڤ نزیکه‌ی 3 بلیۆن ‏له‌م تفته‌ جوتانه‌ی تێدایه‌.

‏DNA هه‌ر تاکه‌ خانه‌یه‌ک هێنده‌ی زانیاری تێدایه‌ ‏که‌ ئه‌گه‌ر به‌ وشه‌ی چاپکراو بنووسرێ، ‏ته‌نیا یه‌که‌م پیتی هه‌ر تفتێک لیست بكرێ ‏ئه‌وا پێویستمان به‌ 1.5 ملیۆن په‌ڕه‌ی نوسین ده‌بێ!

‏ئه‌گه‌ر سه‌ر-به‌-سه‌ره‌وه‌ ریز بكرێن، ‏ئه‌واDNA له‌ یه‌ک خانه‌ی له‌شی مرۆڤدا درێژییه‌که‌ی 3.33 پێیه‌ ‏یان 1 مه‌تره‌.

‏ئه‌گه‌ر بمان توانیایه‌ هه‌موو پێچه‌کانی DNAمان بکردایه‌ته‌وه‌ ‏له‌ ناو 100 ترلیۆن خانه‌ی له‌شی مرۆڤێکی کامڵدا ‏ئه‌وا بۆ زیاتر له‌ 63 بلیۆن میل درێژ ده‌بووه‌‌وه‌. ‏که‌ ئه‌م دووریه‌ زه‌وی ده‌گه‌یه‌نێ به‌ خۆر و به‌شی گه‌ڕانه‌وه‌شی ده‌کات ‏340 جار

‏نزیکه‌ی 24 بۆ 30 کاتژمێر پاش پیتاندن، ‏زایگۆت یه‌که‌م دابه‌شبوونی خۆی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ. ‏به‌ پرۆسه‌ی خانه‌ دابه‌شبوون - مایتۆسس، ‏یه‌ک خانه‌ دابه‌ش ده‌بێ بۆ دوو، دوانه‌که‌ش بۆ چوار، ئیدی به‌م شێوه‌یه‌.

‏هه‌رزوو دوای 24 بۆ 48 کاتژمێر پاش پیتاندن، ‏دووگیانی به‌هۆی بینینه‌وه‌ی هۆرمۆنێکه‌وه‌ ده‌زانرێ ‏که‌ پێی ده‌گووترێ "فاکته‌ری سه‌ره‌تای دووگیانی" که‌ له‌ خوێنی دایکه‌که‌دایه‌.

Chapter 5   Early Stages (Morula and Blastocyst) and Stem Cells

‏4-3 رۆژ دوای پیتاندن ‏خانه‌ دابه‌شبووه‌کانی ئاوله‌مه‌که‌ شێوه‌یه‌کی خر وه‌رده‌گرن ‏ئاوله‌مه‌که‌ پێی ده‌گووترێ مۆریۆلا.

‏دوای 4 بۆ 5 رۆژ، بۆشاییه‌ک له‌نا‌و ئه‌م تۆپه‌ خانه‌یه‌دا پێكدێ ‏ئاوله‌مه‌که‌ش ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌پێی ده‌گووترێ تووره‌که‌ی درووستکه‌ر - بلاستۆسایست.

‏خانه‌کانی ناو بلاستۆسایست ‏پێیان ده‌گووترێ تۆپه‌ڵه‌خانه‌ی ناوه‌کی ‏سه‌ر و له‌ش و پێكهاته‌ی تریان لێوه‌ پێكدێ ‏که‌ پێویستن بۆ گه‌شه‌کردنی مرۆ.

‏خانه‌کانی ناو تۆپه‌ڵه‌خانه‌ی ناوه‌کی ‏پێیان ده‌گووترێ خانه‌ی درووستکه‌ری ئاوله‌مه‌یی چونکه‌ توانای ‏درووستکردنی هه‌ریه‌ك له‌ 200 جۆر خانه‌یان هه‌یه‌ ‏که‌ له له‌شی مرۆدا هه‌ن.‌

Chapter 6   1 to 1½ Weeks: Implantation and Human Chorionic Gonadotropin (hCG)

‏دوای چوونه‌ خواره‌وه‌ به‌ناو بۆری منداڵداندا، ‏ئاوله‌مه‌ سه‌ره‌تاییه‌که‌ شوێنی خۆی ده‌کاته‌وه‌ ‏له‌ دیواری ناوه‌وه‌ی منداڵداندا. ‏ئه‌م پرۆسه‌یه‌، پێی ده‌گووترێ جێگیربوون، 6 رۆژ دوای ‏پیتاندن ده‌ستپێ ده‌كات و 10 بۆ 12 رۆژ دوای ته‌واو ده‌بێ

‏خانه‌کانی ئاوله‌مه‌ی گه‌شه‌کردوو ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنێک ده‌که‌ن ‏که‌ پێی ده‌گووترێ مه‌میله‌ هۆرمۆنی وێڵداش بۆ گه‌شه‌کردنی توخمه‌ رژێنه‌کان یان ‌HCG، ‏ئه‌م پێکهاته‌یه‌ به‌هۆی زۆربه‌ی تێستی دووگیانیه‌وه‌ ده‌بینرێته‌وه‌.

‏HCG هۆرمۆنه‌کانی دایک به‌ڕێوه‌ده‌بات ‏بۆ راگرتنی خۆڕسكی سووڕی مانگانه،‌ و ‏رێگه‌دان به‌ به‌رده‌وامبوونی دووگیانی.

Chapter 7   The Placenta and Umbilical Cord

‏پاش جێگیربوون، ‏خانه‌کان له‌چوارده‌وری تووره‌که‌ی درووستکه‌ر ‏به‌شێک له‌ پێکهاته‌یه‌ک درووست ده‌که‌ن که‌ پێی ده‌وترێت وێڵداش، ‏که‌ رۆڵی ئاڵوگۆڕکار ده‌بینێ له‌نێوان سوڕی خوێنی دایک و ‏سوڕی خوێنی ئاوله‌مه‌که‌دا.

‏وێڵداش ئۆکسجین، خۆراک، ‏هۆرمۆن و ده‌رمانه‌کان به‌ کۆرپه‌ڵه‌که‌ ده‌به‌خشێ؛ ‏هه‌موو پاشه‌ڕۆ به‌رهه‌مهاتووه‌کان لاده‌بات؛ ‏و ناهێڵێت خوێنی دایک تێکه‌ڵ به‌ خوێنی ‏ئاوله‌مه‌ و کۆرپه‌ڵه‌که‌ ببێ.

‏هه‌روه‌ها وێڵداش هۆرمۆنیش به‌رهه‌م دێنێ ‏پله‌ی گه‌رمی له‌شی ئاوله‌مه‌ و کۆرپه‌ڵه‌که ‏که‌مێک له‌سه‌روو پله‌ی گه‌رمی له‌شی دایکه‌که‌وه راده‌گرێ.‌

‏وێڵداش به‌ستراوه‌ به‌ کۆرپه‌ڵه‌وه‌ ‏له‌ڕێی بۆرییه‌خوێنه‌کانی ناوکه‌-په‌تکه‌وه‌.

‏لایه‌نه‌ پشتگیره‌کانی بووژاندنه‌وه‌ی ژیان له‌ناو وێڵداشدا پێشبڕکێ ‏له‌گه‌ڵ نوێترین به‌شی بووژاندنه‌وه‌‌ی ژیان له‌ نه‌خۆشخانه‌کاندا ده‌که‌ن.

Chapter 8   Nutrition and Protection

‏له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا، ‏خانه‌کانی تۆپه‌ڵه‌-خانه‌ی ناوه‌کی ‏دوو چین پێک ده‌هێنن که‌ پێیان ده‌گووترێ ‏چینی دروستکه‌ری خواره‌وه‌ - هایپۆبڵاست ‏له‌گه‌ڵ چینی دروستکه‌ری سه‌ره‌وه‌ - ئیپیبڵاست.

‏چینی درووستکه‌ری خواره‌وه ‏توره‌که‌ی زه‌ردێنه‌ درووست ده‌كات، ‏که‌ یه‌کێکه‌ له‌و پێکهاتانه‌ی له‌ رێیه‌وه‌ ‏دایک خۆراک ده‌به‌خشێ ‏به‌ ئاوله‌مه‌ ساواکه‌.

‏خانه‌کانی چینی درووستکه‌ری سه‌ره‌وه‌ ‏په‌رده‌یه‌ک که‌ پێی ده‌ڵێن سه‌راو -ئه‌منیۆن، ‏له‌ ناویدا ئاوله‌مه‌که ‏پاشان کۆرپه‌ڵه‌که‌ ‏گه‌شه‌ده‌کات تا کاتی له‌دایکبوون.

Chapter 9   2 to 4 Weeks: Germ Layers and Organ Formation

‏له‌ نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌ و نیودا ‏چینی دروستکه‌ری سه‌ره‌وه ‏سێ شانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پێكهێناوه‌، ‏یان پێیان ده‌ڵێن چینه‌ دروستکه‌ره‌کان ‏ئه‌وانیش پێستی ده‌ره‌کی - ئیكتۆدێرم، ‏پێستی ناوه‌کی - ئیندۆدێرم، ‏پێستی ناوه‌راستن - مێسۆدرم.

‏پێستی ده‌ره‌کی، درووستکه‌ری ‏گه‌لێک پێكهاته‌یه‌ ‏له‌وانیش مێشک، ‏دڕکه‌په‌تک یان سپاینه‌ڵ كۆرد، ‏ده‌ماره‌کانی هه‌ستكردن، ‏پێست، ‏نینۆکه‌کان، ‏و قژ.

‏پێستی ناوه‌کی، درووستکه‌ری ناوپۆشی سیستمی هه‌ناسه‌دان ‏و سیستمی هه‌رسكردن، ‏و هه‌ندێك به‌شی ئه‌ندامه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی له‌ش پێکدێنێ ‏وه‌ک جگه‌ر ‏و په‌نکریاس

‏پێستی ناوه‌ڕاست دڵ، ‏گورچیله‌کان، ‏ئێسکه‌کان، ‏کرکراگه‌كان، ‏ماسولکه‌کان، ‏خرۆکه‌کانی خوێن، ‏و پێکهاته‌كانی تر پێكدێنێ.

‏پاش 3 هه‌فته‌ ‏مێشک دابه‌ش ده‌بێ بۆ سێ به‌شی سه‌ره‌تاییه‌وه‌ ‏پێیان ده‌گووترێ مێشکی پێشه‌وه‌، ‏مێشکی ناوه‌راست، ‏مێشکی دواوه

‏گه‌شه‌كردنی سیستمی هه‌ناسه‌دان و هه‌رستكردن ‏به‌رده‌وام ده‌بێ.

‏كه‌‌ یه‌که‌م خانه‌ی خوێن ‏له تووره‌كه‌ی زه‌ردێنه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، ‏ده‌ماره‌کانی خوێن پێكدێن ‏له هه‌موو به‌شه‌کانی ئاوله‌مه‌که‌دا، ‏و بۆریه‌كانی دڵ ده‌رده‌که‌ون.

‏ده‌ستبه‌جێ، ‏گه‌شه‌کردنی دڵ به‌خێرایی ‏له ناو خۆیدا ‏دابه‌شده‌بێ بۆ چه‌ند سکۆڵه‌یه‌ک ‏و ده‌ستده‌کات به‌ گه‌شه‌سه‌ندن.

‏دڵ ده‌ستده‌کات به‌لێدان ‏3 هه‌فته‌و یه‌ک رۆژ ‏دوای پیتاندن.

‏سیستمی سوڕیخوێن یه‌که‌م ‌سیستمی له‌شه، ‏یان گرووپی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئۆرگانه‌کان ‏بۆ به‌دیهێنانی كار‌كردن.

Chapter 10   3 to 4 Weeks: The Folding of the Embryo

‏له‌نێوان 3 هه‌فته‌ و 4 هه‌فته‌دا ‏پلانی له‌ش ده‌رده‌که‌وێ ‏وه‌ک مێشك، ‏دڕكه‌په‌تك - سپاینه‌ڵ كۆرد، ‏و دڵی ئاوله‌مه‌که ‏به‌ئاسانی ده‌ناسرێته‌وه‌ ‏شان به‌ شانی تووره‌كه‌ی زه‌ردێنه‌.

‏گه‌شه‌کردنی خێرا ده‌بێته‌ هۆی چه‌ماندنه‌وه‌ی ‏ئاوله‌مه‌ی كه‌مێك ته‌خت. ‏ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ‏به‌شێک له‌ تووره‌كه‌ی زه‌ردێنه‌ که ‏نێوپۆشی ‏سیستمی هه‌رسکردن ‏و سنگ ‏و بۆشایی سک ‏له په‌ره‌پێدانی مرۆڤدا پێکدێنێ.