Skip Navigation
The Endowment for Human Development
The Endowment for Human Development
Improving lifelong health one pregnancy at a time.
Donate Now Get Free Videos

Multilingual Illustrated DVD [Tutorial]

The Biology of Prenatal Development




بایۆلۆجی گه‌شه‌کردنی به‌ر له‌دایكبوون

.كوردی [Sorani]


National Geographic Society This program is distributed in the U.S. and Canada by National Geographic and EHD. [learn more]

Choose Language:
Download English PDF  Download Spanish PDF  Download French PDF  What is PDF?
 

Embryonic Development: 6 to 8 Weeks

Chapter 20   6 Weeks: Motion and Sensation

‏له‌ 6 هه‌فته‌دا نیمچه‌گۆیی مێشك گه‌شه‌ ده‌کات ‏خێراتر له‌ به‌شه‌کانی تری مێشك

‏ئاوله‌مه‌ د‌ه‌ست ده‌کات به‌درووست کردنی ‏جووڵه‌ی له خۆوه و جوڵه‌ی په‌رچده‌ر. ‏هه‌ندێک جووڵه پێویسته ‏بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئاسایی ریشاڵه‌کانی هه‌ستكردن.

‏ده‌ستلێدانی ‌لای ده‌می ئاوله‌مه‌كه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که ئاوڵه‌مه‌که ‏به‌ره‌ودواوه‌ سه‌ری به‌رێ.

Chapter 21   The External Ear and Blood Cell Formation

‏گوێچکه‌ی ناوه‌وه شێوه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێ.

‏له‌ 6 هه‌فته‌دا ‏پێکهێنانی خانه‌ی خوێن له‌ جگه‌ردا ده‌ستی پێ کردووه ‏که لیمفۆسایته‌س ئێستا ئاماده‌یه. ‏ئه‌م جۆره له‌ خانه‌ی خرۆکه‌ی سپی ‏به‌ردی بناغه‌ی سیستمی پارێزگاری له‌شه‌‌.

Chapter 22   The Diaphragm and Intestines

‏ناوپه‌نچك ‏ماسولکه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌ هه‌ناسه‌داندا. ‏که‌ به‌زۆری له‌ 6 هه‌فته‌دا پێکدێن.

‏به‌شێک له‌ ریخۆڵه‌ ئێستا به‌کاتی ده‌رده‌که‌وێ. ‏بۆ ناوکه‌په‌تک ‏ئه‌م پرۆسه‌ ئاساییه‌‌ پێی ده‌گوترێ فیزۆلۆجیك هێمه‌شن، ‏كه‌ جێ بۆ ئۆرگانه‌كانی تر له ناو هه‌ناودا خۆش ده‌كات.

Chapter 23   Hand Plates and Brainwaves

‏له 6 هه‌فته‌دا پێستی ده‌سته‌كان روویه‌کژه‌یان كه‌م ته‌خت ده‌بێ.

‏شه‌پۆله‌كانی مێشك له‌ سه‌ره‌تای 6 هه‌فته‌ و 2 رۆژدا تۆمارکرێن‌.

Chapter 24   Nipple Formation

‏گۆیمه‌مکه‌كان به‌درێژایی لاته‌نیشته‌کانی له‌شه‌وه‌ ده‌رده‌که‌ون. ‏که‌مێک پێش گه‌یشتنه‌ جێی خۆیان ‏له‌ پێشه‌وه‌ی سنگدا.

Chapter 25   Limb Development

‏له‌ 6 هه‌فته‌ و نیودا ئانیشکه‌کان ئاشکران، ‏په‌نجه‌کان ده‌ستده‌که‌ن به‌ جیابوونه‌وه‌، ‏و جوڵه‌ی ده‌ست ده‌توانرێ ببینرێ.

‏پێکهێنانی ئێسک پێی ده‌گووترێ هه‌ستكردن - ئۆسیفیكه‌یشن، ‏به‌ ئێسكی چه‌ڵه‌مه‌ ده‌ستپێ ده‌كات، ‏یـان قه‌فه‌زه‌ی سنگ، ‏و ئێسکه‌کانی خواره‌وه‌ و سه‌ره‌وه‌ی شه‌ویلگه‌.

Chapter 26   7 Weeks: Hiccups and Startle Response

‏نسگه‌ره‌ له‌ 7 هه‌فته‌دا سه‌رنجدراوه‌.

‏جوڵه‌ی قاچه‌کان ئێستا ده‌توانرێ ببینرێ، ‏له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی كتوپڕدا.

Chapter 27   The Maturing Heart

‏چوار سکۆڵه‌ی دڵ زۆربه‌ی ئێستا پێكهاتوون. ‏تكڕا ئێستا دڵ 167 جار له‌ خوله‌كێکدا لێده‌دات.

‏چالاکی کاره‌بایی دڵ له‌ 7 هه‌فته ‌و نیودا تۆمارکراوه ‏كه‌ شێوه‌ شه‌پۆله‌كه‌ی له‌وه‌ی كه‌سێكی گه‌وره‌ی ده‌چێ.

Chapter 28   Ovaries and Eyes

‏له مێینه‌دا هێلکه‌دانه‌کان له 7 هه‌فته‌ و نیودا ده‌ناسرێنه‌وه‌.

‏له 7 هه‌فته‌ و نیودا، تۆڕیچاو ره‌نگی خۆی وه‌رده‌گرێ ‏به‌ئاسانی ده‌بینرێ و‌ پێڵوی چاوه‌کان ‏ده‌ست به‌ گه‌شه‌كردنێكی خێرا ده‌كه‌ن.

Chapter 29   Fingers and Toes

‏په‌نجه‌کان لێكجودا ده‌بنه‌وه‌. ‏و‌ په‌نجه‌کانی قاچ ته‌نیا له‌ بنه‌وه‌ به‌یه‌كه‌ به‌ستراون.

‏ده‌سته‌کان ئێستا به‌یه‌كده‌گه‌ن. ‏هه‌روه‌ك پێیه‌کان

‏ئه‌ژنۆکانیش ئاماده‌ن.