Skip Navigation
The Endowment for Human Development
The Endowment for Human Development
Improving lifelong health one pregnancy at a time.
Donate Now Get Free Videos

Multilingual Illustrated DVD [Tutorial]

The Biology of Prenatal Development




بایۆلۆجی گه‌شه‌کردنی به‌ر له‌دایكبوون

.كوردی [Sorani]


National Geographic Society This program is distributed in the U.S. and Canada by National Geographic and EHD. [learn more]

Choose Language:
Download English PDF  Download Spanish PDF  Download French PDF  What is PDF?
 

The 8-Week Embryo

Chapter 30   8 Weeks: Brain Development

‏له‌ 8 هه‌فته‌دا مێشك زۆر به‌باشی په‌ره‌ی سه‌ندووه ‏و ‌نزیکه‌ی نیوه‌ی کێشی له‌شه‌ی ئاوڵه‌مه‌که‌ پێكدێنێ.

‏گه‌شه‌كردن به‌ ڕێژه‌یه‌کی له‌ئاسابه‌ده‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ.

Chapter 31   Right- and Left-Handedness

‏له 8 هه‌فته‌دا 75%ی ئاوله‌مه‌کان زۆرتر ده‌ستیڕاست به‌كارده‌هێنن. ‏ئه‌وانی تر به‌یه‌کسانی دابه‌ش بوون ‏به‌سه‌ر زاڵبوونی ده‌ستیچه‌پ یان دڵخوازی هیچ ده‌ستێكدا. ‏ئه‌مه‌ زووترین به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ده‌ستڕاسته‌ یـــان ده‌ستچه‌په‌.

Chapter 32   Rolling Over

‏كتێبه‌ پزیشكیه‌كان ده‌نووسن كه‌ توانای "هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی" هه‌یه‌ ‏وه‌ک 10 بۆ 20 هه‌فته‌ دوای له‌دایکبوون ده‌رده‌كه‌وێ. ‏هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م خۆگونجانه سه‌رنجراکێشه‌ ‏زۆر زووتر نیشان دراوه‌ له‌ ده‌وروبه‌رێكی که‌م - كێشی ‏پڕ له‌شله‌ی تووره‌كه‌ی ئه‌مینۆتیک. ‏ته‌نیا كه‌می هێز پێویسته‌ ‏بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هێزی كێشكردنی زه‌ویدا ‏له‌ ده‌ری منداڵداندا رێ له‌ هه‌ڵگه‌ڕ‌ندنه‌وه‌ی منداڵ ده‌گرێ.

‏ئاوله‌مه‌که ده‌ستده‌كات به‌ چالاکی زۆرتر ‏له‌م ده‌مه‌دا.

‏جووڵه‌ له‌وانه‌یه هێواش بێ یان خێرا، ‏یه‌كێك بێ یان دووباره‌ ‏له خۆوه بێ یان كاردانه‌وه‌ بێ

‏خولانه‌وه‌ی سه‌ر، درێژکردنی مل، و ده‌ستدان له‌ ده‌موچاوه‌وه‌ ‏زۆر جار رووده‌دات.

‏ده‌ست لێدانی ئاوله‌مه‌كه‌ سه‌رجی راده‌كێشێ، ‏جووڵه‌ی شه‌ویلگه ‏فێربوونی جووڵان، ‏و جووڵه‌ی په‌نجه‌ی قاچ

Chapter 33   Eyelid Fusion

‏له نێوان 7 و 8 هه‌فته‌دا پێڵوه‌کانی سه‌ره‌وه‌ و خواره‌وه ‏به‌خێرایی به‌سه‌ر چاوه‌کانه‌وه گه‌شه‌ده‌که‌ن و كه‌مێك پێكه‌وه‌ ده‌نووسێن.

Chapter 34   "Breathing" Motion and Urination

‏له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وا له منداڵداندا نیه‌، ‏ئاوڵه‌مه له 8 هه‌فته‌دا جووڵه‌ی هه‌ناسه‌دانی پچڕپچڕ نیشان ده‌دات.

‏له‌م ماوه‌یه‌دا گورچیله‌کان میز به‌رهه‌م دێنن. ‏که تێكه‌ڵ به‌ شله‌ی ده‌وری‌ ئه‌مینۆتیك ده‌بێ

‏له‌ ئاوڵه‌مه‌ی نێردا گوونه‌كان پێكدێن ‏ده‌ست ده‌که‌ن به‌ به‌رهه‌مهێنانی و ‌به‌ڕه‌ڵڵاکردنی تێستۆسێرۆین.

Chapter 35   The Limbs and Skin

‏ئێسكه‌كان، جوومگه‌كان، ماسولکه‌کان، ده‌ماره‌کان ‏و ده‌ماره‌کانی خوێنی چوارپه‌ل ‏له‌وانه‌ی مرۆی گه‌وره‌ ده‌چن.

‏له 8 هه‌فته‌دا، پێستی ده‌ره‌وه‌ ‏ده‌بێ به‌ پێستێکی ته‌نکی فره‌چین ‏ره‌نگه‌ ئاویه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات.

‏برۆکان گه‌شه‌ده‌که‌ن، هاوكات موو له ده‌وری ده‌م ده‌رده‌که‌وێ

Chapter 36   Summary of the First 8 Weeks

‏8 هه‌فته کۆتایی ده‌می ئاوڵه‌مه‌ی نیشان ده‌دات

‏له‌م ده‌مه‌دا ئاوله‌مه‌ی مرۆ ‏گه‌شه‌ی کردووه‌ له خانه‌یه‌کی تاکه‌وه ‏بۆ نزیکه‌ی 1 بلیۆن خانه ‏که‌ زیاتر له 4000 پێکهاته‌ی مرۆیی جودا پێكدێنن.

‏ئاوله‌مه‌ ئێستا ‏زیاتر له‌ 90%ی پێکهاته‌کانی مرۆی گه‌وره‌ی تێدا دیاره‌.