Skip Navigation
The Endowment for Human Development
The Endowment for Human Development
Improving lifelong health one pregnancy at a time.
Donate Now Get Free Videos

Multilingual Illustrated DVD [Tutorial]

The Biology of Prenatal Development




بایۆلۆجی گه‌شه‌کردنی به‌ر له‌دایكبوون

.كوردی [Sorani]


National Geographic Society This program is distributed in the U.S. and Canada by National Geographic and EHD. [learn more]

Choose Language:
Download English PDF  Download Spanish PDF  Download French PDF  What is PDF?
 

The Fetal Period (8 Weeks through Birth)

Chapter 37   9 Weeks: Swallows, Sighs, and Stretches

‏ده‌می کۆرپه‌له‌که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا له‌دایکبوون.

‏له‌ 9 هه‌فته‌دا، مژینی په‌نجه‌گه‌وره‌ ده‌ستپێ ده‌كات ‏و کۆرپه‌ڵه‌ ده‌توانێ شله‌ ئه‌مینۆتیه‌کان بمژێ.

‏کۆرپه‌ڵه ده‌توانێ ته‌نێك به‌ده‌ست بگرێ، ‏سه‌ر بۆ پێش و پاشه‌وه‌ ده‌جووڵێ، ‏کردنه‌وه ‌و داخستنی شه‌ویلگه‌، جووڵه‌ی زمان، هه‌ناسه‌ هه‌ڵکێشان، و خۆكێشانه‌وه‌.

‏ده‌ماری هه‌سته‌كان له ده‌موچاو و له‌پی ده‌سته‌کان بڵاوده‌بنه‌وه، ‏بنی پێکان ده‌توانن هه‌ست به‌ سووكه‌ ده‌ستلێدانێك بکه‌ن

‏"له‌ كاردانه‌وه‌ی سووكه‌ ده‌ستلێدانێکی بنی پێ،" ‏کۆرپه‌ڵه‌ كه‌مه‌ر و ئه‌ژنۆ ده‌چه‌مێنێته‌وه و ره‌نگه‌ په‌نجه‌قاچی لۆل بکات.

‏پێڵوه‌کان ئێستا به‌ته‌واوی داخراون.

‏له‌ قوڕگدا، به‌سته‌ری ده‌نگ ده‌رده‌كه‌ون ‏كه‌ نیشانه‌ی ده‌ستپێكی داوه‌كانی ده‌نگه‌.

‏له کۆرپه‌ڵه‌ی مێینه‌دا، منداڵان ده‌ناسرێته‌وه‌ ‏و خانه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌‌ پێنه‌گه‌یووه‌کان كه‌ پێیان ده‌گووترێ هێلكه‌ به‌رهه‌مهێن - ئۆگۆنی ‏له‌ منداڵداندا زۆر ده‌بن.

‏ئه‌ندامانی‌ زاوزێی ده‌ره‌وه‌ ورده‌ورده‌ ده‌ناسرێنه‌وه‌ ‏نێرنیه‌ن یان مێینه‌.

Chapter 38   10 Weeks: Rolls Eyes and Yawns, Fingernails & Fingerprints

‏گه‌شه‌سه‌ندنی دیار له‌نێوان 9 و 10 هه‌فته‌دا ‏کێشی له‌ش 75% زێد ده‌كات.

‏له 10 هه‌فته‌دا، جۆشی پێڵوی چاوی سه‌ره‌وه ‏ده‌بێته‌ هۆی خلبوونه‌وه‌ی به‌‌ره‌وخواره‌وه‌ی چاو.

‏کۆرپه باوێشک ده‌دات و زۆرجار ده‌می ده‌کاته‌وه‌ و دای ده‌خات.

‏زۆربه‌ی کۆرپه‌كان په‌نجه‌گه‌وره‌ی ده‌سته‌راستیان ده‌مژن.

‏به‌شه‌كانی ریخۆڵه‌ له‌ ناوکه‌-په‌تکه‌وه‌. ‏ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ بۆشایی هه‌ناو.

‏هه‌ستكردن له‌ زۆربه‌ی ئێسکه‌کاندا ده‌ستی پێكردووه‌.

‏نینۆکه‌کانی قاچ و گه‌شه‌ده‌كه‌ن.

‏په‌نجه‌مۆری بێهاوتا 10 هه‌فته دوای پیتاندن ده‌رده‌که‌وێ. ‏ئه‌م نه‌خشانه‌ ده‌كرێ بۆ ناسینه‌وه‌‌ به‌کار به‌هێنرێ له سه‌رتاسه‌ری ژیاندا.

Chapter 39   11 Weeks: Absorbs Glucose and Water

‏له 11 هه‌فته‌دا ‏لووت و لێوه‌کان به‌ته‌واوی پێكدێن. ‏هاوكات كه‌ هه‌موو به‌شه‌کانی تری له‌ش پێكدێن. ‏رووخساریان له‌گه‌ڵ هه‌موو قۆناغێکدا ‏له ماوه‌ی ژیانی مرۆدا ده‌گۆڕێ.

‏ریخۆڵه‌ ده‌ست به‌ مژینی گلوکۆز و ئاو ده‌کات ‏له‌لایه‌ن کۆرپه‌ڵه‌وه‌ هه‌ڵده‌مژرێ.

‏هه‌ر چه‌نده‌ سێكس دیاری کراوه ‏له‌ پیتاندا، ‏ئه‌ندامی زاوزێی ده‌ره‌کی ئێستا ده‌توانرێ ‏بناسرێته‌وه‌ ‏وه‌ک نێر یان مێ.