Skip Navigation
The Endowment for Human Development
The Endowment for Human Development
Improving lifelong health one pregnancy at a time.
Donate Now Get Free Videos

Multilingual Illustrated DVD [Tutorial]

The Biology of Prenatal Development




بایۆلۆجی گه‌شه‌کردنی به‌ر له‌دایكبوون

.كوردی [Sorani]


National Geographic Society This program is distributed in the U.S. and Canada by National Geographic and EHD. [learn more]

Choose Language:
Download English PDF  Download Spanish PDF  Download French PDF  What is PDF?
 

Chapter 43   6 to 7 Months (24 to 28 Weeks): Blink-Startle; Pupils Respond to Light; Smell and Taste

‏له 24 هه‌فته‌دا، پێڵوه‌کان ده‌كرێنه‌وه‌ ‏و کۆرپه‌ڵه‌ چاوه‌كانی له‌ناكاو ده‌ترووكێنێ. ‏ئه‌مه‌ کاردانه‌وه‌یه‌ بۆ ده‌نگێکی به‌رزی له‌ناکاو ‏كه‌ ئاسایی زووتر گه‌شه ده‌کات له کۆرپه‌ڵه‌ی مێینه‌دا.

‏زوربه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وان ده‌ریان خستووه كه‌ ده‌نگی به‌رز ‏ره‌نگه‌ كاریگه‌ری به‌د بێ له‌سه‌ر ته‌ندرووستی کۆرپه‌ڵه‌. ‏ئه‌نجامه‌ ده‌موده‌ستیه‌كان ‏زیادبوونی رێژه‌ی لێدانی دڵ ده‌گرێته‌ خۆی ‏له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌ڵاوسانی کۆرپه‌له، و گۆڕانکاری چاوه‌نواڕ نه‌کراو له‌ هه‌ڵسوکه‌وتدا. ‏یه‌كێك له‌ ئاكامه‌ درێژخایه‌نه‌كانی له‌ده‌ستچوونی بیستن ده‌بێ.

‏رێژه‌ی هه‌ناسه‌دانی کۆرپه‌ڵه ده‌كرێ هێنده‌ زیاد بكات ‏بگاته‌ 44 خوولی هه‌ناسه‌وه‌رگرتن و دانه‌وه‌ له‌ خووله‌كێكدا.

‏له قۆناغی سێیه‌می دووگیانیدا، ‏گه‌شه‌ی خێرایی مێشك زێد له 50%ی ووزه‌ی ‏به‌كارهێنراو له‌لایه‌ن کۆرپه‌ڵه‌وه‌ به‌كاردێنێ. ‏کێشی مێشك له‌ 400- 500% زێدده‌کات.

‏له 26 هه‌فته‌دا، چاوه‌کان فرمێسک ده‌ڕێژن.

‏هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای 27 هه‌فته‌دا، گلێنه‌کان هه‌ڵوێست له‌ رووناكی وه‌رده‌گرن. ‏ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ بڕی ئه‌و رووناکیه‌ ڕێک ده‌خات ‏كه‌ ده‌گاته‌ تۆڕی چاو له‌ سه‌رتاسه‌ری ژیاندا.

‏هه‌موو پێکهاته‌كان پێویستیان ‏به‌ فه‌نكشنی بۆنکردن ئاماده‌ن. ‏توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر منداڵی پێشوه‌خت ‏توانای ناسینه‌وه‌ی بۆنی ناخۆش ئاشکرا ده‌کات ‏هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای 26 هه‌فته‌دا دوای پیتاندن.

‏به‌ دانانی ماده‌یه‌کی شیرین له ئه‌مینۆتیكدا ‏رێژه‌ی هه‌ڵئاوسانی کۆرپه‌له زێدده‌كات. ‏به پێچه‌وانه‌وه، که‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسانی کۆرپه‌له ‏به دوای رشتنی ماده‌یه‌کی تاڵدا دێ. ‏گۆڕانی گوزارشی ده‌مووچاوشی به‌دوایدا دێ.

‏به‌دوای زنجیره‌یه‌ك جووڵه‌ی هه‌نگاو - ئاسا ‏كه‌ له‌ رۆیشتن ده‌چێ، كۆرپه‌ڵه‌ خۆی ده‌نووشتێنێته‌وه‌.

‏کۆرپه‌ڵه‌ زۆر چرچ ده‌رنا‌که‌وێ ‏چونكه‌ چه‌وری له‌ ژێر پێستدا كۆده‌بێته‌وه‌. ‏چه‌وری رۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی ده‌بینێ له‌ پاراستنی پله‌ی گه‌رمی له‌ش ‏و ووزه کۆده‌کاته‌وه دوای له‌دایکبوون

Chapter 44   7 to 8 Months (28 to 32 Weeks): Sound Discrimination, Behavioral States

‏له 28 هه‌فته‌دا کۆرپه‌ڵه‌ ده‌توانێ جیاوازی له‌نێوان ‏به‌رزی و نزمی ده‌نگدا بكات.

‏له 3 هه‌فته‌دا، جووڵه‌ی هه‌ناسه‌دان باوتر ده‌بێ ‏له کۆرپه‌یه‌ڵه‌ی ئاساییدا، 30 بۆ 40%ی كاته‌كاندا رووده‌دات.

‏له ماوه‌ی 4 مانگی کۆتایی دووگیانیدا، ‏کۆرپه‌ڵه‌ چالاکیه‌ رێكخراوه‌كانی به‌رجه‌سته‌ ده‌كات ‏كه‌ یه‌كخراوه‌ له‌گه‌ڵ كاته‌كانی پشووداندا. ‏ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ ‏ئاوێنه‌ی زێدبوونی ئاڵۆزبوونن ‏له نێوه‌ندی سیستمی هه‌ستكردندا.

Chapter 45   8 to 9 Months (32 to 36 Weeks): Alveoli Formation, Firm Grasp, Taste Preferences

‏نزیك له‌ 32 هه‌فته‌ ‏سیكڵدانۆچكه‌كانی سی ‏or air "pocket" cells, یان خانه‌كانی "تووره‌که‌کانی" هه‌وا ‏له سیه‌کاندا ده‌ست به گه‌شه‌کردن ده‌كه‌ن ‏و به‌رداوام ده‌بن له دروستبووندا تا 8 ساڵ دوای له‌دایکبوون.

‏له 35 هه‌فته‌دا، کۆرپه‌ڵه‌ ده‌ستگرگیریه‌كی قایمی هه‌یه‌.

‏كۆرپه‌ڵه چه‌ندین جۆر ماده‌ی پێدا ده‌ڕژێ ‏كه‌ له‌وه‌ده‌چێ کاریگه‌ر بێ له‌سه‌ر دڵخوازه‌كانی دوای له‌دایکبوون. ‏بۆ نموونه، ئه‌و كۆرپه‌ڵانه‌ی که دایکه‌کانیان رازیانه‌ به‌كاردێنن، ‏ماده‌یه‌که‌ تام ده‌دات به‌ رووه‌كی بنه‌به‌له‌ك، ‏وه‌ك په‌سه‌ندکردنی رازیانه‌ دوای له‌دیكبوون له‌ كۆرپه‌ڵه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ. ‏ساوای تازه‌ له‌دایكبوو‌ به‌بێ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رازیانه‌ پێش له‌دایكبوون، حه‌زی لێ نابێ.

Chapter 46   9 Months to Birth (36 Weeks through Birth)

‏کۆرپه‌له‌ ژانگرتنی دایك ده‌هرووژێنێ ‏به رژاندنی بڕێکی زۆر له هۆرمۆنێک كه‌ ناسراوه‌ به‌ ئیسترۆجین. ‏به‌و شێوه‌یه‌ له‌ قۆناغی كۆرپه‌ڵه‌یه‌وه‌ ده‌گوزرێته‌وه‌ بۆ ساوای تازه‌ له‌دایکبوو.

‏له‌دایکبوون به‌هۆی گرژبوونی به‌هێزی منداڵدانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ. ‏ئه‌نجامی له‌دایكبوونی منداڵ ده‌بێ.

‏له پیتاندنه‌وه تا له‌دایکبوون و پاشانیش، ‏گه‌شه‌كردنی مرۆ داینه‌میك، به‌رده‌وام و ئاڵۆزه. ‏دۆزینه‌وه‌ نوێیه‌‌کان ده‌رباره‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ سه‌رنجڕاکێشه‌ ‏به‌رده‌وام كاریگه‌ری به‌هێز له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌ڵه‌ نیشانده‌دات ‏له ته‌مه‌نێكی درێژی درووستدا.

‏كه‌ تێگه‌یشتنمان بۆ گه‌شه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌چێ، ‏هه‌روه‌ك توانامان بۆ به‌هێزكردنی ته‌ندرووستی - ‏پێش و پاش له‌دایکبوون.